AP ١٤٠٥ پووشپەڕ ٢٠ ١٣:١٥

ئێژەیی: ئەمریکا و ئیسڕائیل سزا دەدرێن ودەبێ غەرامەش بدەن

ئێژەیی: ئەمریکا و ئیسڕائیل سزا دەدرێن ودەبێ غەرامەش بدەن

سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ئێران لە دیدارێکدا لەگەڵ کۆمەڵێک لە پارێزەران و یاساناسە نێودەوڵەتییەکان لە سەر پێویستیی بەدواداچوون بۆ دۆسیەی تاوانە جەنگییەکانی ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنیستی دژ بە نەتەوەی ئێران پێداگری کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە مەبەستی بە پەرۆشەوە بەدواداچوون بۆ دۆسیەی تاوانە جەنگییەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی دژ بە نەتەوەی ئێران و بە تایبەت لە دوو شەڕی سەپێندراوی ڕابردوودا، حوجەتولئیسلام موحسینی ئێژەیی لەگەڵ کۆمەڵێک پارێزەر و یاساناسی بەئەزموون و بەڕێزی نێودەوڵەتی و بیانی کۆبووەوە کە بە بەڵگەنامەی لێپێچینەوە لە تاوانەکانی جەنگ کە لە لایەن ئەمریکاوە ئەنجام دراون پێوشوێنگیری بکەن.
سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ئێران بە ئاماژە بە تاوانەکانی شەڕ کە بەرامبەر نەتەوەی ئێران ئەنجام دراون، وتی: تاوانێکی جەنگی لە لایەن ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی دژ بە وڵاتەکەمان و گەلەکەمان ئەنجام دراوە. ئێمە بڕیارمان داوە بەدوای تاوانبارانی جەنگدا بگەڕێین و سزایان بدەین. تاوانباران دەبێ سزا بدرێن و قەرەبووی ئەو تاوانانە بدەنەوە کە ئەنجامیان داوە.

وتیشی؛ دامەزراوە پەیوەندیدارەکان لە ناوخۆی وڵاتەکەماندا، بە تایبەتی داواکاری گشتی، فەرمانگەی کاروباری نێودەوڵەتی، و سەنتەری پارێزەرانی دادوەری، بڕیاریان داوە ئەم دۆزی گرنگە پێشبخەن.

News ID 59942

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha